بنەماڵەی قادری حاجی عەلی و ملازم عومەر وەڵامی رێكخەری گشتی گۆڕان دەدەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بنەماڵەی قادری حاجی عەلی و ملازم عومەر وەڵامی “تۆمەتەكان”ی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەدەنەوە، دەربارەی ئەوەی “ملازم عومەر و قادری حاجی عەلی داوایان لە نەوشیروان مستەفا كردوە گردی زەرگەتە بكرێت بەناویانەوە”.

لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا كە لەلایەن (شیلان ڕۆستەم و بەیار عومەر) بڵاوكراوەتەوە هاتووە: ڕێكخەری ئێستای گۆڕان دەڵێت گوایە ”ملازم عومەر و قادری حاجی عەلی داوایان لە كاك نەوشیروان كردوە گردی زەرگەتە بكرێت بەناویانەوە”.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە:” ڕاستی بابەتەكە بەم شێوەیەیە؛ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، دوای وازهێنانی كاك نەوشیروان لە یەكێتی، گردی زەرگەتە لە مام جەلال وەردەگرێت، پێشنیار دەكات كە زەویەكە بكرێت بە ناوی خۆی و محمد تۆفیق ڕەحیم و ملازم عومەر و قادری حاجی عەلی و سالار عەزیزەوە، بەڵام (قادری حاجی عەلی و ملازم عومەر) ئەو پێشنیارەیان ڕەتكردۆتەوە، لەبەر ئەوەی لە دوو بنەماڵەی خانەدان و چاوتێرەوە هاتون، بێگومان هاوڕێیانی تریش هەڵوێستی جوانی خۆیان نیشانداوە”.

لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا هاتووە: بەداخەوە بۆ ڕازیكردنی دڵی دەسەڵات و شەرعیەتدان بە تەوریسی سیاسی و خۆئامادەكردن بۆ هەڵمەتی پێشوەختی هەڵبژاردن، ڕێكخەری ئێستای گۆڕان هەوڵی تۆمەت هەڵبەستن و شكاندنی هاوڕێكانی دەدات، ئەو ئازادە چۆن دەیەوێت موخاتەبەی كادرانی حزبەكەی وخەلك بكات، بەڵام ناتوانێت مێژوو پێچەوانە بكاتەوە و مێژوی هاوڕێكانی ناشرین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا