بەنداوی دوکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەنداو چییە؟

بەنداو بریتیە لەو پرۆژە دەستکردانەی کە مەبەست لێی کۆنتڕوڵ کردنی ئاو و دەست بەسەرداگرتنی و بەکارهێنانیەتی بۆ کاتی پێویست. ئەم پڕۆژانە لەسەر ڕووبارەکان دروست دەکرێن وەکو (بەنداوی دوکان لەسەر رووباری زێی چووک دروستکراوە). دەتوانرێت لەسەر ڕووبارێک چەندین بەست و بەنداو دروست بکرێت، بەمەرجێک ڕێڕەوی ئاوی ڕووبارەکە ئەوەندەبێت، کە گونجاوبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاو لەم بەنداوانەدا.

دروستکردنی، ئەم بەست و بەنداوانە بۆ چەند مەبەستێک بەکاردێت، کە سوود و گرنگی تایبەتی زۆریان هەیە بەتایبەت بۆ ئەو وڵاتانەی بڕی ئاوی سەر زەویان کەمە. بۆیە بەست و بەنداو گرنگی تایبەتی هەیە بۆ ژیانی مرۆڤ و دەتوانێت لەچەندین ڕووەوە سودی لێوەربگیرێت لەوانە، بۆ کۆکردنەوەی ئاو و بەکارهێنانی لە کاتی پێویستدا بەتایبەت لە وەرزە وشک و کەم بارانەکاندا، بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی وزەی کارەبا کە بڕێکی باش کارەبا بەرهەم دێنێت و هیچی لەسەرچاوەکانی تر کەمترنیە. بۆ گەشتوگوزار چونکە گەشوگوزار پەیوەندی توند و تۆڵی هەیە بەئاوەوە بەتایبەت بەست و بەنداوەکان لەبەرئەوەیە کە بەست و بەنداوەکان دیاردەیەکی دەست کردوی زۆر دەگمەنن. بۆ مەبەستی سامانی ماسی سوودێکی باش و کاریگەری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئاوداشتنی بڕێکی زۆر لەزەوی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی بەرووبومە جۆربەجۆرەکان، هەروەها بۆ کەم کردنەوەی مەترسی لافاو لەسەر دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە بەنداوەکانی لێدروست دەکرێت .

بەنداوی دوکان کەی دروستکراوە؟

بەنداوی دوکان لە ساڵانی 1954 تا 1959  لەسەر ڕووباری زێی بچووک و لە پارێزگای سلێمانی لە کوردستان دروستکراوە، ئەم بەنداوە 60 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی 100کیلۆمەتر لەشاری کەرکوکەوە دوورە.

بەردی بناغەی ئەم بەربەستە لەساڵی 1954 لەلایەن مەلیكی عێراق (مەلیك فەیسەڵی دووەم) ەوە دانرا، لە بناغەی ئەم بەربەستەدا مەلیك فەیسەڵ (فلسێك) ی عێراقی دانا وەك هێمایەك بۆ ئەو سەردەمە كە بچووكترین دراوی ئەو سەردەمە بوو، ئەم بەربەستە لە ساڵی 1954 دەستیپێكرد و لە ساڵی 1959 تەواوبوو. كە لەلایەن كۆمپانیای (دۆمیز بالوت) ی فەرەنسیەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی هەردوو كۆمپانیای (بنی دیكن و كۆرلی)، ئەم بەربەستە بڕی 14 ملیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێچوو لەكاتێكدا رۆژانەی كرێكارێكی ئەو سەردەمە 25 فلس بووە.

بەرزی دیواری بەنداوەکە 116.5مەترە، درێژی بەنداوەکە260 مەترە، بەرزی بەنداوەکە لە ئاستی ڕووی زەریاوە 516 مەترە، ڕووبەری ئەو زەوییەی کە بەنداوەکە ئاوی ئەدات 11690 کیلۆمەتر دووجایە. توانای ھەڵگرتنی بڕی 6.8 ملیار مەتر سێ جا ئاوی ھەیە، ئەستوورایی بەنداوەکە لە بنکەکەیدا 54 مەترە و لە بەشی سەرەوەی 6.20 مەترە، لە ساڵی 1970 وێستگەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای تێدا دروست کراوە لە لایەن کۆمپانیای H.P.S) Hydro Power Station) ڕووسیەوە.

Environnement. Deux tiers des plus longs cours d'eau entravés par l'Homme

بەنداوی دوکان بۆ ئەم مەبەستانە بەکاردەهێنرێت

ھەڵگرتنی ئاوی باراناو، بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە بڕی400  مێگاوات بەھۆی پێنج تۆرباینەوە، ئاودانی ڕووبەرێکی زەوی بە بڕی 1,500,000 دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی ھەولێر و کەرکووک، بەخێوکردنی ماسی و کەم کردنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو.

لەلای راستی بەنداوەکەوە تونێلێک بەقوڵایی 12.5مەتر هەڵکەنراوە، دەرگایەکی ئاسنیان تێخستووە، کە بۆ ئاوبەردان و ئاو گرتنەوە بەکاری دەهێنن، هەروەها پێنج کونی تێدایە کەمەرەکانیان 3.65 مەترە و لەپێش هەر کونێکدا تۆربینێکی گەورە دانراوە بۆ دروستکردنی کارەبا کە مەبەستی هەرە گەورەیە لەدروستکردنی بەنداوی دوکان، کۆکردنەوەی ئاوی ڕووباری زێی بچوک بەتایبەتی لە کاتی بوژانەوە و زیادبوونی ئاودا  بۆ ئەوەی بەشەکانی دیکەی کوردستان ژێر ئاو نەکەون بۆجێبەجێکردنی ئەوکارەش چاڵێکی یەکجار زۆر گەورە لەپشت دیواری بەنداوەکە دروستکراوە، کەپانیەکەی 260 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و 8.1-6.8  ملیار مەتر سێجا سێگۆشە ئاو دەگرێت، ئەستوری بنکەی خوارەوە 50 مەترە، ئەم بەنداوە 120 هەزار کیلۆ وات کارەبا بەرهەم دەهێنیت.

بەنداوی دوکان یەکێک لە دوو بەنداوە سەرەکییەکەی سلێمانی و هەرێمی کوردستان توانای گلدانەوە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

بیڵ ماوس یان سپیڵ وەی (Spill way)چییە؟

ڕێڕەوی (بیڵ ماوس یان سپیڵ وەی‌، یاخود كونی سه‌ربڵند) ئەو ڕێرەوەیە لەکاتی بەرزبوونەووەی ئاو لەنێو بەنداوەکان بەکاردێت بۆ دەرچوونی ئاوی زیادەی بەنداوەکە و ئاوەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان.

بە گشتی‌ تیره‌ی بیڵ ماوس لە سەرەوە 22 مه‌تره، بەڵام له‌ ده‌رچه‌كه‌یدا ته‌سكده‌بێته‌وه‌ بۆ هەشت مەتر و نیو، وەک ئاوەڕۆی بەنداوەکانیش داده‌نرێت، کە بەهۆیەوە كۆنتڕۆڵی‌ بڕی ئاوی ناو بەنداوەکە دەکرێت.

لەساڵی 2019دا بەگشتی و بەتایبەتی لە ڕۆژی 2ی نیسانی 2019دا، بەهۆی بارانبارینی زۆر لەوساڵەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەڕێژەیەکی بەرچاوو بەرزبووەوە و دوای نزیکەی 31 ساڵ جارێکی دیکە بیڵ ماوسی دوکان سەرڕێژ بوو، بەشێوەیەک ئاوی دوکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو سەر هەموو شۆستە و شەقامەکانی گرتەوە، هەروەها شوێنە گەشتیاری و کەپرەکانی داپۆشیبوو.

لەوکاتەدا سەرۆکی شارەوانی دوکان ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی دوکان سات بە سات بەرزتردەبێتەوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و هاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە لە شەقام و شۆستەکان دووربکەونەوە.

هاوکات، بەبڕیای قائیمقامیەتی قەزای دوکان، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران، هەروەها ڕێگریکردن لە ڕووداوی نەخوازراو سەردانکردنی هاوڵاتیان و گەشتیاران بۆ بیڵ ماوس قەدەغەکرا، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و گەشتیاران لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و خواروی عێراق بۆ بینینی ئەو دیمەنە جوان و ناوازەیە سەردانی بەنداوی دوکانیان دەکرد.

هاوکات، بیڵ ماوسی دوکان، تائێستا دوو جار سەرڕێژ بووە، جاری یەکەم لەساڵی 1988 دا بوو و جاری دووەمیش لەساڵی 2019دا بووە.

Водяная воронка в море - 72 фото

قائممقامية قضاء دوكان تحذر السياح من اطلاق كميات كبيره من مياه سد دوكان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا