بومەلەرزەیەك مەڕەشی باكوری كوردستانی هەژاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتیی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا – ئافاد رایگەیاند، بوومەلەرزەیەكی 5 پلەیی مەرەشی باكووری كوردستانی هەژاند.

بەگوێرەی سەرۆكایەتیی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا – ئافاد، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە گۆكسونی پارێزگای مەرەشی باكووری كوردستانی داوە.

ئاژانسە زەویناسییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، قووڵایی بوومەلەرزەكە 9 كیلۆمەتر بووە و كاتژمێر 8:16 خوولەك بە كاتی هەولێر روویداوە.

هێشتا هیچ زیانێك دیار نییە. ئەمە لە كاتێكدایە كە 6ی شوباتی ئەمساڵ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەری پارێزگای مەرەشی هەژاند كە كاریگەرییەكەی گەیشتە رۆژئاوای كوردستان و سووریا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 59 هەزار و 259 كەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا