مالیکی و عامری بەرانبەر بە مستەفا کازمی یەکدەگرن

پۆڵەتیک پرێس_

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق، باس لەوە دەکەن جگە لە باسکردن لە پرۆژەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەند کوتلە و حزبێک لە شیعەکان بەنیازن هاوپەیمانییەک دروستبکەن.

زانیارییە هەواڵییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە لەنێو کوتلە و حزبە سیاسییەکانی عیراقدا دەنگۆیەک هەیە کە هاوپەیمانییەک لەلایەن نوری مالیکی و هادی عامری  و بەشداری چەند کوتلەیەکی دیکە دروستبکرێت و کاتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عیراق پێشبخەن، کە وابڕیارە مانگی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدرێت.

ئەو کوتلە سیاسییانە لە پلانیاندایە هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ مانگی سێ یان چوار یان کانونی یەکەم پێشبخەن، وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەو کاتەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق دایناوە.

لەلایەکی دیکەوە، کە ئەو کوتلانە بەشێکی گەورەی کورسییەکانی پەرلەمانی عیراق پێکدەهێنن و ئاماژە بەوە دەکەن کە مستەفا کازمی دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکانی ئەنجوومەنی یاسادان.

لەماوەی رابردوودا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵاسی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامداوەو پێیڕاگەیاندوون کە حکومەت سوورە لەسەر ئەو کاتەی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا