ئیسماعیل قائانی لە بەغدایە و کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکە ئەنجامدەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس ماوەی سێ ڕۆژە لە شاری بەغدایە و بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی ڕێکخستنەوەی ماڵی شیعە ئەنجامبدرێت.

میدیای عێراقی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆببێتەوە، هاوکات بەر لەو کۆبوونەوەیە سەدر و قائانی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن و تیایدا ئێران دواین پەیامی خۆی دەداتە سەدر.

موقتەدا سەدر لاری نییە لەوەی هەریەکە لە هادی عامری، فالح فەیاز و قەیس خەزعەلی بەشداریی لە حکومەتی نوێی عێراق بکەن، بەڵام ڤیتۆی لەسەر نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەیە و نایەوێت بەشداریی لەو حکومەتەدا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا