پۆڵەتیك پرێس
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه تا ساڵی 2023دا توانای هه‌نارده‌كردنی عێراق بۆ شەش ملیۆن به‌رمیل نەوت له ڕۆژێكدا زیاد بكه‌ن و بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتیش ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كانی باشووره‌وه سنووردار ده‌كه‌ن.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌نارده‌ی زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا له ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوور و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتیشی “زۆرترین توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوره‌وه 4 ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا تێپه‌ڕده‌كات، له‌ئێستاشدا پلانیان هه‌یه توانای هه‌نارده‌كردن له به‌نده‌ره‌كانی باشوری عێراق بۆ 6 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا تا ساڵی 2023 به‌رزبكه‌نه‌وه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه نزیكه‌ی سێ ملیۆن به‌رمیله له مانگێكدا، هاوكات ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیای پڕۆژه نه‌وتییه‌كان، كار له‌سه‌ر دروستكردنی 24 كۆگای ئاو ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی توانای كۆگاكان زیاد بكرێن.