بێستوون سابوراوایی: پارتی بەمەبەست دۆخی ژیانی خەڵكی خراپ كردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی یەكێتی ئاشكرای دەكات، بەهۆی خراپی دۆخی ژیانی خەڵك لەلایەن پارتییەوە و بوونی گەندەڵی زۆرەوە، حزبەكەی جەخت لەجێبەجێكردنی پرسی لامەركەزی دەكاتەوە.

بێستوون سابوراوایی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی هەگبەی پۆڵەتیك لە رادیۆی پۆڵەتیك رایگەیاند، سنوری پارێزگای سلێمانی “بەگشتی ئەوەی پێی دەوترێت زۆنی سەوز” ناوچەیەكە بەمەبەست هەژاركراوە و كاروبارەكانی ئەم سنورە لە هەولێر بەڕێ ناكرێت.

وتیشی، “پاڵنەری سەرەكی بۆ ئەوەی یەكێتی داوای لامەركەزی بكات ئەوەیە گەندەڵی هەیە، خەڵك برسییە، یان راستتر بڵێین خەڵك برسی كراوە، هەموو ئەو داهاتەی هەیە بەوەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتیشەوە هەمووی دەڕواتەوە هەولێر و پارتی مامەڵەی پێوە دەكات، بۆیە بڕیاردەر لە هەموو داهاتەكان پارتی و سیاسەتی پارتییە، ئەویش بە مەبەست خەڵكی برسی كردووە”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكراشیكرد، بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزیەت پارتی جگە لە فشاری یەكێتی و خەڵك، فشاری دیكەشی لەسەرە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، یەكێتی بەردەوامە لە فشارەكانی تاوەكو پرسی لامەركەزی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو دەسەڵاتەكان بۆ بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان شۆڕبكرێنەوە تاوەكو ئەوانیش بتوانن مامەڵە لەگەڵ داهاتەكانیاندا بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا