كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری رووسیاو توركیا و سووریا لە مۆسكۆ بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی بەرگری رووسیا، توركیا و سووریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، تێیدا دۆخی سووریا و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر تاوتوێكران.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 28_12_2022، هەریەك لە وەزیرانی بەرگری رووسیا، توركیا و سووریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، تێیدا باس لە چارەسەركردنی كێشە و ئاوارەكانی سووریا، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی تیرۆركرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆكان لە پێناو سەقامگیری ناوچەكە كرایەوە، بەتایبەت لە سووریا.

هەریەك لە خلووسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا و عەلی مەحموود عەباس وەزیری بەرگری سووریا، رێككەوتن لەبارەی پاراستنی سەقامگیری لە سووریا و چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ئەم كۆبوونەوەیە ئاسانكارییە بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لووتكەی سەركردەی ئەو سێ وڵاتە، كە لە ساڵی 2011 ەوە ئەمە یەكەمین دیداری سیاسییە بەرپرسانی سووریا ئەنجامی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا