لەبارەی ئەو کێشانەی لە دەنگدانی تایبەتدا ڕوویاندا ئەنجومەنی نوێنەران هۆشداری دەداتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی کانونی یەکەم، ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ئەو کێشە تەکنیکییانەی لە دەنگدانی تایبەتدا ڕوویدا هۆشداری دەداتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە،” بە نیگەرانییەوە لە ئەو کێشە تەکنیکییانە دەڕوانین، کە لە کاتی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا روویاندا، بە تایبەتی نەناردنی ئەنجامەکان لە رێگەی ئامێری ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە سندوقەکان بۆ ناوەندەکانی هەژماردن گواسترانەوە تا بەڕێگای دەستی هەژماربکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گەرەنتی دووبارەنەبوونەوەی ئەو کێشانە بکات، کە لە دەنگدانی تایبەتدا دروستبوون و پێش دەستپێکردن بە دەنگدانی گشتی پشکینین بۆ ئامێرەکان بکرێنەوە.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە18ی کانونی یەکەم، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا دوێنێ شەممە16ی کانونی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کاتژمێر 7ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر 6ی ئێوارە کۆتایی هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا