پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر 30 داری سرووشتی تەمەن جیاواز سوتان و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە.
دارستان و پاوانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرەکە لە سنووری گوندی بێستانسووری سەر بە ناحیەی تانجەرۆ کەوتووەتەوە.
هاوکات راشیگەیاند، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەڕۆ دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو توانیان لەماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی راشیگەیاند، کە هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.