پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشمەرگەیەک ڕایگەیاند، لەکاتی ڕاهێناندا تووشی فەقەرات بووە و بەهۆیەوە ناتوانێت دەوام بکات و پێی دەڵێن دەبێت بچیتەوە بۆ دەوام.
ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئادار، پێشمەرگەیەک بەناوی هاوکار ڕەشید محەمەد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” پێشمەرگەم لە لیوای 18 لە چیای قەرەچوخ دەوام دەکەم، لەساڵانی 2014 و 2015 لەکاتی مەشق و ڕاهێناندا تووشی فەقەرات بووم و لەئێستادا دۆخم خراپتربووە، بۆیە نوسراوێکم بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە بۆ کرا و 28 ڕۆژ مۆڵەتیان پێدام و وتیان لەوماوەیەدا لیژنەیەک پەیوەندیت پێوەدەکات و %50ی مووچەکەت بۆ خەرج دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، “دوای تەواوبوونی ماوەکە و ڕۆشتنەوەم پێیان وتم تۆ هیچ کێشەو نییە و بڕۆ دەرەوە و دەبێت بچیتەوە بۆ دەوام، داوا لە حکومەت دەکەم بێتە سەر خەت و یارمەتیم بدات دۆخم زۆر خراپە، سەقت بووم پەردەی گوێم لەدەستداوە و تووشی فەقەرات بووم”.
جەختیکردەوە، کرێچییە و خاوەنی دوو منداڵە و سێ مانگە کرێی خانووی نەداوە، داوای لە خێرخوازن کرد بێن بە هانایەوە.