سەباح هەورامی: بەهۆی ڤاكسینەوە رێژەی توشبون بەكۆرۆنا لە سلێمانی كەمیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە كارمەندانی گشت دامودەزگاكان ڤاكسین وەربگرن و ئاشكراشیدەكات، بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن هاوڵاتیانەوە رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا كەمیكردووە.

سەباح هەورامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا 20 هەزار كەس بە كۆرۆنا لە عێراق مردوون، بەڵام هیچ كەسێك بە ڤاكسین گیانی لە دەستنەداوە، بۆیە ڤاكسین هیچ ترسێكی نییەو پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بكوتن.

جەختی لەوەشكردەوە، پێویستە دام و دەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت كارمەندەكانیان ناچار بكەن بەوەی خۆیان بكوتن، لەمەودواش ئەوان لێپرسینەوە لەو بارەیەوە دەكەن.

هاوكات دڵنیایدا لەوەی، تاكە رێگەی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا بەكارهێنانی ڤاكسینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا