ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی سوێندی یاسایی دەخۆن

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی رۆژی شەممە سەرۆك كۆماری عێراق یاسای دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی پەسەندكرد،ئەمڕۆ سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵی سوێندی یاساییان خوارد.

دادوه‌ر، عه‌بدولڕه‌حمان سلێمان، ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق ناوی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی پەسەند کرد ئەمڕۆ یەك شەممە 11ی نیسان سەرۆکی دادگای فیدراڵی و ئەندامانی دادگاكە سوێندی یاساییان خوارد.

وتیشی،” سبەینێ ئەندامانی دادگاكە دەست بەكاردەبن و لەچەند رۆژی داهاتووشدا دوای رێكخستنەوەی هەیكەلی دادگاكە دەست بەكارەكانیان دەكەن.”

سەبارەت بە دەست بەكاربونی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەدوای سوێندخواردنی ئەندامانی دادگاكە وتی،”دەست بەكاربوونی ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ تەواوکردنی داواکارییەکان سەبارەت بە یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە دەستورییەکان لەعێراق.”

وتیشی:” ، دادگای باڵای فیدراڵی پارێزەری سیستەمی دیموکراسی و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و زامنکردنی جێبەجێکردنی یاسا وپاراستنی دەستورە لەعێراقدا.”

دادگای فیدراڵی عێراق لە نۆ ئەندام پێکدێت، سێ شیعە، دوو سوننە، دوو کورد و کریستیانێک و تورکمانێک .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا