حکومەتی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچە بڕیار دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو حکومەت بڕیار لەبارەی لێبڕینی موچەوە دەدات”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمیدیاكانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووە “کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی موچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێ بەغدا بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبکرێت.”

دەشڵێت “وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی موچەیە ، جگە لە لێدوانەکانی حکومەت و وەزارەتی دارایی، لێدوانی دیکە فەرمی نین”.

ئەمە لەكاتێكدایە،لە 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەوتەی بەرپرسانی هەرێمیش لە 11ی تەموز قۆناغی یەكەمی پارەکە گەیشتوەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا