‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا كە هەژار حەسەن كوێستانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی ‌حكومەت كرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و رێككەوتنی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێوەیەك كە لە خزمەت هەموو گەلانی عیراق بێت.

‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزی نێوان لایەنەكان كرد و رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەك نادادی و جیاكاری رەت دەكەینەوە و دەمانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە تاوەكو چیتر هاوڵاتیان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان. هەمووان لەژێر چەتری دەستووردا مافەكانیان پارێزراوبێت، پێكەوە لەپێناو داهاتوویەكی پرشنگداردا هەنگاوبنێین و ئامانجە باڵاكانمان بەدیبهێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا