پۆڵەتیک پرێس
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەئامادەکاریدا بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەکە، هەستاوە بە چالاککردنی سیستمی بەرگری C-RAM.
لەلایەکی دیکەوە دانیشتوانی ئەو ناوچانەی نزیکن لەباڵیۆزخانەکە بە میدیاکانی عێراقیان ڕاگەیاند، گوێیان لەتەقینەوەی بەهێز بووە کە بەهۆی تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری C-RAM دروستبووە.
C-RAM سیستمی بەرگری ئەمریکایە بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە بەکاردەهێنرێت کە گرنگیان هەیە و ئەرکی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و موشەک و هاوەنە لەڕێی تەقاندنەوەیان لە هەوادا.