بڕیارێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی مەلیکە دەرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی تویوتا کراون ناسراو بە (مەلیکە) دەردەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تویوتا کراون ناسراوە بە مەلیکە ئاگاداردەکاتەوە، کە سەردانی سکانەری هاتووچۆی هەولێر بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نوسراوێکدا کە واژۆی لیوا عەبدولقادر عەزیر، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی لەسەرە ڕایگەیاند، سەرجەم شۆفێرانی خاوەن ئۆتۆمبێلی تویوتا کراون ئاگاداردەکەینەوە، کە پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆی پارێزگاکان پشکنینیان بۆ کراوە بەمەبەستی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی سکانەری هاتووچۆی هەولێر بکەن.

جەختی لەوەشکردۆتەوە، خاوەن ئۆتۆمبێلەکان پێویستە لەڕۆژی 30/3/2023 تا 30/4/2023 سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن و ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا سەردان نەکەن خۆیان بەرپرسیار دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا