هێزەكانی 70 بەشداربوون لە هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەك ملیۆن نەمام

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵمەتی نەمام رواندن لە فەرماندەیی هێزەكانی 70 دەستیپێكرد و لە یەكەم رۆژیشدا هەزاران نەمام روێندران.

رۆژی سێ شەممە 17_1_2023 بە ئامادەبوونی هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەفسەر و پلەدارانی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی یەك ملیۆن نەمام كە لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێوەدەچێت، دەستكرا بە رواندنی هەزاران نەمام لەناو بارەگای فەوج و یەكە سەربازییەكاندا.

لەبارەی ئەم هەنگاوەشەوە هاوكار جەلال ڕایگەیاند: بەوپێیەی دار و دارستانەكان پەناگەی هێزەكانی پێشمەرگە بوون لە قۆناغەكانی شۆڕش و خەباتدا و پێشمەرگەش سەرباری ئەركەكانیان هەمیشە بەشێك بوون لەپرسە گشتییەكان، هەر لەونێوەندەدا بەدەنگ بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەوە هاتن و بەشداربوون لەهەڵمەتی سەوزكردن و زیادكردنی روبەری سەوزایی و بونە بەشێك لەو پلانە ژینگەییە.

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی: هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام بەردەوام دەبێ تا ئامانجە ژینگەییەكەی خۆی دەپێكێ بۆ سەوزكردنی هەموو كوردستان، هەر لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ هەڵمەتی چاندنی دەیان هەزار نەماممان دەست پێكرد لەم بارەگایەدا كەهێزە چەكدارەكانی لێوە رادەهێنرێن و ئامادەدەكرێن لەپێناو پاراستنی هەرێمەكەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا