پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەكات لەبەردەم پەرلەمان بمێننەوە و لە ئەنجومەنی دادوەری دووربكەونەوە.
ساڵح محەمەد عێراقی كە بەوەزیری موقتەدا سەدر ناسراوە پەیامێكی ئاراستەی خۆپیشاندەرانی بەردەم ئەنجومەنی دادوەری كرد و داوای لێكردن لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری بكشێنەوە و تەنها لەبەردەم پەرلەمان بمێننەوە.
هاوكات داوای كرد دروشمەكانی “بە سزاگەیاندنی تاوانی سپایكەر” و “بەسزا گەیاندنی گەندەڵكاران” لەگەڵ خێمەكان لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری بهێڵنەوە.
لە پەیامەكەدا هاتووە: لەبەر پارێزگاری كردن لە ناوبانگی شۆڕشگێڕان و لە پێناو زیان نەگەیاندن بە گەلی عێراق ئامۆژگاریتان دەكەم لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بكشێنەوە و بگەڕێنەوە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران.
هەروەها هاتووە: پەیامەكانی خۆتان لە دژایەتیكردنی گەندەڵی و دادگاییكردنی گەندەڵكاران و لەكارلادانی گەندەڵكاران و هەر پەیامێك خۆتان پێتان گونجاوە بەرز بكەنەوە.