پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم چۆن ئه‌نجامده‌درێت؟

پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رچه‌ند هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایدایه‌ و دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوه‌ته‌ گرفتی سه‌ره‌كی حكومه‌ت، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بوه‌ته‌ جێگه‌ی پرسیار.

د.محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌وه‌ به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی وت، “سه‌رجه‌م پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ ده‌كرێت، له‌ لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت، حكومه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پێوه‌ی نیه‌، پرۆژه‌ی به‌ بازاركردن به‌ نمونه‌ پرۆژه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه‌، حكومه‌ت پێشتر نه‌یده‌توانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نمی جوتیاران بكات و خه‌ڵك زیانی ده‌كرد، ئێستا له‌ ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان دراوه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت”.

وتیشی، “ئه‌و كارگانه‌ی دروست ده‌كرێت، حكومه‌ت داهاتێكی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێت  له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی باجه‌وه‌” به‌ڵام سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكراینه‌كرد ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌ت ده‌ستیده‌كه‌وێت چه‌نده‌”.

 

ئاخۆ كه‌ حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان ده‌داته‌ كه‌رتی تایبه‌ت، هیچ مانایه‌ك بۆ حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌؟

ئه‌وه‌ی ئێستا لای هاووڵاتیان بوه‌ته‌ جێگه‌ی پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئاخۆ كه‌ حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان ده‌داته‌ كه‌رتی تایبه‌ت، هیچ مانایه‌ك بۆ حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌؟ له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌ دروشمه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزاریی بوو له‌ئاستێكی به‌رفراواندا.

دابان محەمەد، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایه‌، ئێستا دیارده‌یه‌ك دروستبووه‌ كه‌ ئەو باج و رسوماتە یان ئەو داهاتەی لە خەڵكەوە دەست هەرێمی كوردستان دەكەوێت، كۆمەڵێك كۆمپانیا دروستكراون بۆ ئەوەی بە شێكی ئەو داهاتە بۆ ئه‌وان بڕوات، ئه‌و ده‌ڵێت “ئەمە سوڕێكی ترە كە پارەو داهاتی ئەم هەرێمە دەڕوات بۆ دەستی حزب و بەرپرسانی حیزبی”.

سەبارەت بەوەی تاچەند حكومەتی هەرێم لە پێدانی پڕۆژه‌كان به‌كەرتی تایبەت سەركەوتوو بووە دابان محه‌مه‌د به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی وت :”ئەوەی لێرە هەیە بە ناوی كەرتی تایبەت، ئەمە وێرانكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە، وەك لەوەی سەرخستنی خزمەتگوزاریی بێت بە ناوی كەرتی تایبەتەوە”.

باسی له‌وه‌شكرد، “ئەو پرۆژانه‌ و هێنانی ئەم كۆمپانیانە كارێكی زۆر خراپە، ئێمە دەبێت بپرسین لە ماوەی رابردوو تاچەند سەركەوتوبون لەو خزمەتگوزارییانەی دراوە بە كەرتی تایبەت، لە بواری وەبەرهێنان و ئەم وەبەرهێنەرانە قەرز و  زەوییان لە حكومەت وەرگرتووە و پارەش لە خەڵك، بەڵام لە %48 -50 ی پرۆژەكانیان شكستی هێناوە”.

 

كەرتی تایبەت شكستیهێناوە

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا كەرتی تایبەت بە شكستخواردوو دەبینێت و دەڵێت:”كەرتی تایبەت شكستیهێناوە، ئەوەی كە ئێستا روودەدات و ئەم خزمەتگوزارییانە حكومەتی هەرێم بە ملیۆنێك و دووسەد و پەنجا هەزار فەرمانبەرەوە ناتوانێت بیكات، ناتوانێت داهاتەكانی خۆی كۆبكاتەوە، رادەستی كۆمپانیایەكی دەكات كه‌ كارەساتێكی گەورەیە، ئێمە ئێستا لە ناو زیانەكانی كەرتی تایبەتین”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان شكستی كەرتی تایبەت لە نمونەیەكدا روندەكاتەوەو دەڵێت:”بۆ نمونە لە ساڵی 2014 بڕیار درا پرۆسەی ئاو بدرێت بە كەرتی تایبەت تەنها فرۆشتنی پێوەری ئاو بدرێت بە خەڵك و پارەكەی بدرێت بە كەرتی تایبەت، لە دوای ساڵی 2014 ەوە نزیكەی 50 ملیۆن دۆلار بەرەو ژوور زەرەر بە حكومەتی هەرێم كەوتووە، چونكە خەڵك ئیتر پارەی ئاوی نەداوە، جگە لەوەی نزیكەی 30 بۆ 40 ملیۆن دۆلار ئەو كۆمپانیایانە قازانجییان كردووە، واتە خودی كۆمپانیاكان ئێستا بە هۆی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵیاندا كراوه‌ كه‌ وەزارەتی شارەوانی كردویەتی، حكومەتی هەرێمی خستوه‌ته‌ به‌رده‌م بەردەم دۆڕانی 60 ملیۆن دۆلار”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا