ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە11ی حوزەیران، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر ئەو ماددانەی پڕۆژەیاسای بودجە، کە یەکلانەبوونەتەوە.

پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژانی 8، 9 و 10ی ئەم مانگە سێ دانیشتنی ئەنجامدا، کە لە کۆی 68 ماددە لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی 36 ماددە یەکلاکراوەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر ماددەکانی دیکە دەستپێبکاتەوە.

هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بڕگەی گەڕانەوەی پاشکەوتی مووچە بخرێتە دەنگدانەوە.

لەکاتێکدا، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی پەرلەمانی کوردستان، کە بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەنگ لەسەر 18 ماددەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا