لەبارەی سیمکارتە بێ ناسنامەکانەوە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە4ی تشرینی یەکەم، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە سیم کارتە بێ ناسنامەکان قەدەغەبکرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر ئاشکرایکرد،” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتە بێ ناسنامەکانەوە دەستیپێکردووە، بەڵام هەڵمەتەکە چڕدەکرێتەوە و ئەو کەسانەی سیمکارتی بێناسنامە بفرۆشن ڕێکاری توندی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بڕیاری ژمارە 110ی تایبەت بە قەدەغەکردنی سیمکارتی بێناسنامە لە 1ی ئەیلوولی 2021 لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرچووە، لەلایەن لیژنە ئەمنییەکان ‌و قائیمقامیەتەکان کاری لەسەردەکرێت، لایەنێکی دیکەی جێبەجێکاری بڕیارەکە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، دەبێت کۆمپانیاکان لەرێگەی بریکارەکانیان سیمکارتەکان دابەشبکەن ‌و چاودێریان بکرێت، نابێت سیمکارت بدرێت بە هەمووکەس ‌و بەبێ ڕێکارە یاساییەکان بیفرۆشنەوە، چونکە سیمکارتە بێ ناسنامەکان بوونەتە هۆکار بۆ چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەرکەسێک سیمکارت بفرۆشێت دەبێ ئەو سیمکارتە فۆڕمی هەبێت ‌و بەناسنامە وەرگیرابێت، دەبێ سیمکارت لەو شوێنانە بفرۆشرێن کە مۆڵەتیان پێدراوە نەک هەر کەسێک لەدوکان‌ و سەر مێزێک سیمکارت بفرۆشێت.

جەختیکردەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتی بێناسنامە چڕدەکرێتەوەو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی بەشی ڕێکاری، شارەوانی‌ و تیمەکانی ئاسایش جێبەجێدەکرێت ‌و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانە دەگیرێتەبەر کە ئەوجۆرە سیمکارتانەیان لێ بگیرێت، هەڵمەتەكه‌ش هەموو جۆرەکانی سیمکارت دەگرێتەوە بەئینتەرنێتیشەوە، سیمکارتی بێ فۆڕم ‌و ناسنامە لەهەرکەسێک بگیرێت دەستی بەسەردادەگیرێت ‌و سزای دارایی بەسەر خاوەنەکەشیدا دەسەپێنرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا