پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دەستبەدابەشکردنی موچە بکەن و، هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی بەشەکانی تری موچەو بوجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتدارانی عیراق؛ بۆمبێکی داراییان خستبێتە ناو کایەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا بە دابەشنەکردنی موچە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بۆمبێکی ئابوریی خستۆتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە.
دەشڵێت، ئەگەر ماڵێک پێشمەرگەیەک و مامۆستایەک سەرچاوەی ژیان و بژێوییان بن، ئێستا هەر یەکێکیان نا، هەردووکیان بێداهات و بێدەرەتانن، کایەی گشتیی و خزمەتی گشتیی و بازاڕ وەستاون.
پارێزگاری سلێمانی جەختیکردەوە، کات؛ چارەسەری ئەم بابەتە ناکات، كونی باکە لە شوێنێکی ترە، تا هەناسەیەک ماوە؛ ئەم کارەساتە؛ چارەسەر بکەن.