پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بۆ سەروو 76 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 54 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە نرخەکانی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتیش لەمڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ پێشبینی دابەزینی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، کە ڕەنگە قەرەبووی کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوتی خاو بکات.