محەمەد شیاع سودانی و جێنین پلاسخارت تاوتوێی بارودۆخی عێراق دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق كۆبووەوە.

رۆژی یەكشەممە16_10_2022، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بڵاویكردەوە، محمەمەد شیاع سودانی لە كۆشكی حكومی لە بەغدا پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق كردووە و لە كۆبوونەوەكەی نێوانیاندا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی عێراق و بارودۆخی گشتیی سیاسی وڵات كراوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی عێراق هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی عێراق دووپاتی كردووتەوە كە كاری لە پێشینەییان رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چارەسەركردنی كێشە خزمەتگوزارییەكانە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: پلاسخارت پیرۆزبایی لە سوودانی كردووە بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، هاوكات پشتیوانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە خواستەكانی تەواوی پێكهاتەكانی عێراق بەدیبهێنێت دووپاتكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا