حكومەت كاری كۆمپانیا ئەمنییەكان رێكدەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا، پڕۆژە یاسایەك لەبارەی رێكخستنەوەی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانەوە ئامادە بكات و دواتر رەوانەی پەرلەمانی بكات.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ئەمڕۆییدا، وەزیری ناوخۆ لە راپۆرتێكدا چەندین داتاو زانیاری لەبارەی رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكان لە هەرێم خستەڕوو.

لە راپۆرتەكەدا، مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی كار بەو كۆمپانیایانە و پابەندییەكانیان و چالاكیەكانیان وپابەندكردنیان بەپێدانی باجی پێویست وچاودێریكردنی كارەكانیان لە بواری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پاسەوانی ئاماژەی پێكرابوو.

بەپێی راگەیەنراوەكە، بەئاراستەی رێكخستنەوەی كارو چالاكی ئەو كۆمپانیایانە لەچوارچێوەی مەبەستەكانی دامەزراندنیان و بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، پڕۆژە یاسایەك سەبارەت بەو بابەتە ئامادەبكرێت و لە دوای پەسەندكردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ تەشریعكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا