ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: هیچ رێگرییەک لەبەردەم ناردنی پارە بۆ هەرێم نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق وەزارەتی دارایی پابەند كردووە بە ناردنی پارە بۆ مووچەخۆران و هیچ ئاستەنگ و رێگرییەك نییە بۆ نەناردنی پارە.

یوسف كلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق راگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی دروستە و پێویستە هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم پابەندبن بەرەوانە كردن و دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا هەروەك تەواوی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی دیكەی عیراق.

دووپاتیكردەوە، یاساكە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دابین دەكرێت.

باس لەوەشدەکات، پێویستە بەخێرایی دەست بكرێت بە پرۆسەی بەئەلیكترۆنی كردنی مووچە خۆرانی هەرێم لە بانكەكانی حكومەتی عێراق، بۆ خێراكردنی پرۆسەكەش دەتوانرێت پارێزگا بە پارێزگا دەست بە پرۆسەكە بكرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا