دادگای نێودەوڵەتی تاوتوێی لابردنی سزاكانی سەر ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

دادگای نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی یوئێن رایگەیاند، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر داوایەكی ئێرانیەكان بدەن بۆ لابردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەریان.

عەبدولقەوی ئەحمەد سەرۆكی دادگای نێودەوڵەتی رایگەیاند، دادگاكەیان دەسەڵاتی دادوەریی هەیە بۆ رەچاوكردنی داواكارییەكەی ئێران.

هاوكات دژایەتی هەوڵەكانی ئەمریكاشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو كەیسە دەربڕی.

مانگی تەموزی 2018، ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی داوای یاسایی لەسەر ئەمریكا تۆمار كرد، ئەوەش بەهۆی ئەو سزایانەی كە واشنتۆن سەپاندنی بەسەریدا.

ئەو كات ئێران رایگەیاند، سزاكان پێشێلكردنی پەیماننامەی پەیوەندییە ئابورییەكان، دیپلۆماسی و دۆستایەتییەكانە، كە لە 15ی ئابی 1955 دا ئەو دوو وڵاتە لە تاران واژۆیان كرد.

دوای وتەكانی سەرۆكی دادگای نێودەوڵەتیش، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا رایگەیاند، وڵاتەكەی سەركەوتنی یاسایی بەدەستهێناوە.

دەشڵێت، “دادگاكە هەموو ناڕەزاییە سەرەتاییەكانی ئەمریكای لەو دۆسیەیەی لەلایەن ئێرانەوە هەیبوو رەتكردەوە”.

لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەی دۆناڵد ترەمپدا ئەمریكا بەبیانوی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بەچەندین رێگە سزای توندی جۆراوجۆری بەسەر دامەزراوەو كەسایەتییەكانی ئێراندا سەپاندو تائێستاش كار بەو سزایانە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا