قوباد تاڵەبانی تایبەت بە شەقامی 100 مەتری سلێمانی دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، دڵنیایی بە بازرگانانی سلێمانی دەدات و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوێتی، دوو كۆبوونەوەی جیاوازمان لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا.

دەشڵێت، دڵنیاییمان-دا بە بازرگانان لە پشتیوانیكردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزكردنی زیاتری كەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی لەشارەكەدا.

لەكۆبوونەوەی دووەمیشدا جەختمان كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا