بافڵ تاڵەبانی: هەڤاڵ محەمەد نامرۆڤانە كوژرا و مایەی لێخۆشبوون نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە خانەوادەی (هەڤاڵ محەمەد كاكە خان)، كارمەندی سیكیوریتی یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، كە لە چەند رۆژی رابردودا بە ناحەق كوژرا.

لە دیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی كۆچكردوو پێیڕاگەیاندن ئەم رووداوە دڵتەزێنە مایەی نیگەرانی قوڵی بووە، چونكە گەنجێك لەپێناو بژێوی ژیانی ئەركی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیاند و بەشداربووە لەپاراستنی ئارامی شار، بەڵام بەداخەوە بەوشێوە نامرۆڤانەیە ژیانی گەنجێك كە لەسەرەتای تەمەنیدابوو كوژێنرایەوە و دڵنیایكردنەوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەهیچ شێوەیەك مایەی لێخۆشبوون نین.

بافڵ تاڵەبانی روونیشیكردەوە پشتگیری لە هیچ تۆمەتبارێك ناكات و رێگاش نادات یاسا شكێنان بەناوی هەر پاساوێكەوە داڵدەبدرێن، لە یەكێتیش هەر كەسێك لە هەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەكدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشكێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەكەین، چونكە هیچ كەسێك نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەم ئارامییەی هەیە پارێزگاری لێدەكەین و بە كردەوەش سەلماندوومانە ئارامی و ئاسایش لامان هێڵی سوورە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی لەمەودوا یەكێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داكۆكیكاری سەرسەختی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاكانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەركی ئێمەیە وە جێبەجێی دەكەین.

   

  

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا