وەزیری دارایی بەڵێنێك دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لەگەڵ بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆبوەوە و بەڵێنی ئەوەی پێدان ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بێت، درێغی ناكەن بۆ كارئاسانیكردنی بازرگانان.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمدا هاتووە، رۆژی یەكشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆبوەوە.

لە سەرەتای كۆبونەوەكە، وەزیری دارایی باسی لە گرنگی ڕۆڵی بازرگانان كرد لە بوژاندنەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان بە گشتی و سنوری ئیدارەی گەرمیان بە تایبەتی.

باسلەوەشكراوە، بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان چەندین داواكاریان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەبو بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی ئابوریانە خزمەت بكەن و جوڵەی بازرگانی لە ناوچەكە پەرە پێبدەن، هەروەها بەهۆی بەشداربونی سەرپەرشتیاری دەروازەی مەزری پەروێزخان بە وەكالەت چەندین خاڵی گرنگ لەسەر مەزری نێودەوڵەتی پەروێزخان باسكراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی ئەوەی بە بازرگاندا، ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بێت، درێغی ناكەن بۆ كارئاسانیكردنی بازرگانن، ئەوەشی دوپاتكردەوە بە هەمو شێوەیەك بۆ بوژاندنەوەی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی بازرگانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا