وەزارەتی دارایی روونكردنەوە لە بارەی دوو موچە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بە بڕیارێك وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرجەم دوو موچەییەكانی راگرت و وەكو ئەمانەت لە گەنجینەكان دانراون، تاوەكو ئەو كاتەی بریار لە یاسایی بوون و یاسایی نەبوونیان دەدرێت و موچە یاساییەكان دەگەڕێتەوە.

لە روونكردنەوەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، بە چەند رێكارێك بڕیار لە یاسایی بوون و یاسایی نەبوونی دوو موچەییەكان دەدرێت كە بریتیە لە، پێكهێنانی لیژنەی تایبەت لە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچەی راگیراو لەلایەن فەرمانگەكەی، ئاراستەكردنی نوسراوێك لە وەزارەت وفەرمانگەكەی خۆی بۆ گەنجینەی پەیوەندیدار بەمەبەستی خەرجكردنی موچە راگیراوەكان لە دوای تەواوبوونی رێكارەكانی سەرەوە راستەوخۆ خەرجدەكرێت لە لایەن گەنجینەكانەوە.

باس لەوەشكراوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هۆكارنییە‌ بۆ دواكەوتن و راستاندن و وەرگرتنەوەی مووچەكان، بەڵكو وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان خۆیان سەرپشكن لە جێ بەجێ كردنی ڕێكارەكان و وەرگرتنەوەی موچەكانیان لە گەنجینەكان.

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم و لە رێگەی لیژنەی باڵای بایۆمەتری موچەی ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە راگیراوە كە دوو موچەیان هەیە، تا ئەو كاتەی یاسایی بوون یان یاسایی نەبوونی موچەكانیان دەسەلمێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا