ڕونكردنەوە لە بارەی لێبڕینی رێژەی موچەی ئەم مانگە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، لێبڕینی مووچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسادیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، رەتیشیدەكاتەوە باسی لەوە كردبێت بۆ مووچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین 15% دەبێت.

پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی دارایی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە كەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لە قسەكانمان كراوە بەتایبەت لە پرسی لێبڕینی موچە وتەی ئێمە لەو كەناڵە بەم جۆرەبوە ” لێبڕینی موچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی موچە بەیاسادیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابوری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی موچە دەدرێت”.

ئەوەشی خستە روو، من لە هیچێك لە وتەكانم باسم لە لێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردوە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئێمە باسمان لەوە كردبێت بۆ مووچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین 15% یە بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردوە و وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە.

داوای لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیج وسایتەكان كرد بەهیچ شێوەیەك هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوە بەتایبەت لە دۆخێكدا كە خەڵك بەدەست قەیرانەكانەوە ماندوە تكایە ئێوەش ماندوتریان مەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا