پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی مانگی ئەیلولی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمیکردووە.
بەپێی ئاماری ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، لەماوەی مانگی رابردوودا عێراق بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە بە تێکڕای 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی یەکەمی مانگی رابردوو عێراق رۆژانە 106 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، دواتر ئەم رێژەیە لە هەفتەی دووەمدا رۆژانە بۆ 50 هەزار بەرمیل نەوت کەمبووەتەوە و لە هەفتەی سێیەمیشدا گەیشتووەتە 42 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بەڵام لە هەفتەی چوارەمدا عێراق هیچ بڕێک نەوتی هەناردەی ئەمریکا نەکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ئابی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا چوار ملیۆن و 30 هەزار بەرمیل نەوت بوو بە تێکڕای 130 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.