لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانێکی شاورمەیان داخست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوکانێکی شاورمەیان داخست بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان و فرۆشتنی شاورمەی ڕۆژانی پێشوو.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان پیتزای مستەر شاورمەیان لە بەکرەجۆ داخست.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی لیژنەی ڕۆژهەڵاتی بەکرەجۆ، ئەو دوکانی شاورمەیە پابەندنەبووە بە مەرجە تەندروستییەکان و پەڕی مریشک بەسەر مریشکە برژاوەکانەوە بووە و خواردنی ڕۆژانی پێشووی فرۆشتووە.

لەئێستادا بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو شاورمەیە داخراوە و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا