ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانم لەگەڵ پوتن بەردەوامم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دەیەوێت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا بەردەوام بێت.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئۆلاف شۆڵتز ئاماژەی بەوەکرد، بەدرێژایی ئەم 11 مانگە پەیوەندی لەگەڵ پوتن نەپچڕاندووە و کۆتا پەیوەندیش لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو بوو.

وتیشی، سەرباری جیاوازی تێڕوانینمان لەگەڵ پوتن، بەڵام بە زمانێکی پڕ لە ڕێزەوە قسەدەکەین.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوودەدات مایەی قبوڵکردن نییە و لە هەموو گفتوگۆکانم لەگەڵ پوتن دیارترین بابەت ئەوەیە چۆن بتوانین کۆتایی بە قەیرانی ئۆکرانیا بهێنین و جیهان لەم دۆخە بهێنینە دەرەوە.

مانگی داهاتوو دەبێتە ساڵێک کە ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا