داوای ئازاد کردنی سەرکردە سیاسیەکانی سودان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موسا فەقێ محەمەد سەرۆکی یەکێتی ئەفریقیا، داوای ئازاد کردنی سەرکردە سیاسیەکانی سودان و دەستپێکردنەوەی دیالۆگ دەکات.

سەرۆکی یەکێتی ئەفریقیا، سەبارەت بە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، جەختی لە گفتوگۆکردن و دەستپێکردنی دیالۆگ لە نێوان لایەنە مەدەنیەکان حکومەتی ڕاگوزەر کردەوە.

عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ڕاگوزەر لە سودان، جەختی لەوە کردەوە، هێزە چەکدارەکان بەردەوام بوون لە گواستنەوەی دیموکراتی هەتا ڕادەستکردنی سەرکردەکانی دەوڵەت بە حکومەتی هەڵبژێردراوی شارەکە.

عەبدولفەتاح هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی سەروەری و دۆخی نائاسایی لە ناوچەکە ڕاگەیاند، هەورەها دەستلەکارکێشانەوەی حاکمی ویلایەتەکان، وتی بەڕێوبەرە گشتیەکان لە وەزارەتەکان کاروبارەکان بەڕێوە دەبەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا