كاردانەوەكانی سەر سزادانی چالاكوانان‌و رۆژنامەنووسانی بادینان زیاتر دەبن

پۆڵەتیك پرێس:
كاردانەوەكانی سەر سزادانی چالاكوانان‌و رۆژنامەنووسانی بادینان زیاتر دەبن‌و ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: هیچ دوژمنێكی دەرەكی ئەوەندەی داڕوخانی یاسا لەكوردستان كاریگەری نەبووە بۆدروستكردنی مەترسی لەسەر خەڵكی هەرێم و ئەزمونی سیاسی.

موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەنجامدانی كاری تیرۆرستنی و كاتوێشابارانكردنی هەرێم و خەڵكانی دژو لەیاسا دەرچوو هێدەی ئەوە مەترسی دروست ناكەن، كە خۆمان ببینە دوژمنی خۆمان و دەزگاو دامەزراوە دەستوورییەكانی خۆمان بشوێنین و دادگا، كە شوێنی خەڵكە بۆ وەرگرتنی ماف و راستییەكان، بۆ هۆكاری سیاسی بەكاری بهێنین.

وتیشی: بڕیارەكانی دادگای هەولێر دژی رۆژنامەنووسان و چالاكانی بادینان بڕیارێكی سیاسی پێش وەختەیەو بەڵگەكان لەسەر گیراوان بەس نەبوون بۆ بڕیاردان و سزادان بەشێوە سەختە.

موسەننا ئەمین باسی لەوەش كرد، شێواندنی دادگاو دامەزراوە یاساییەكان و ناشرینكردنی سومعەی هەرێم و لە قاڵبدانی ماف و ئازادییەكان زۆرمەترسیدارترە لەكاتیوشای ملیشیاكان بۆ سەرهەرێمی كوردستان، كە هەردووكیان لەیەك كاتدا بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد،پێویستە هەموولایەك سومعەی هەرێم بپارێزێت بۆ ئەوەی ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە هەیە بمێنێتەوە نموونەیەكی دیموكراتی جوان پێشكەش بكرێت و بەجیهان نەڵێن هەرێمی كوردستانیش وەك میلەتە ستەمكارەكانی ناوچەكە كاردەكات.

موسەننا ئەمین، هیوای خواست دادگای تەمیز ئەوبڕیاری زیندانی كردنی رۆژنامەنووس و چالاكانی مەدەنی هەڵبوەشێنێتەوەكاربەو بڕیارە سیاسیەنەكات.

رۆژی 16ی ئەم مانگە دادگای هەولێر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتا”، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنووس‌و چالاكی مەدەنی سنووری بادینان دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لەهاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە رەتكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا