پۆڵەتیك پرێس
لە هێرشێكی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای بەغدا 11 كوژران كە هەندێك لە كوژراوەكان هاوڵاتی مەدەنین.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، چەكدارانی داعش، هێرشیان كردووەتەوە سەر خاڵێكی پاسەوانی حەشدی شەعبی، بەهۆیەوە پێنج ئەندامی حەشد و شەش هاووڵاتی مەدەنی كوژراون.
هاوكات باس لەوەكراوە، داعش هێرشەكەی لەرێگەی نارنجۆكەوە ئەنجامداوەو جگە لەو ژمارە كوژراوە هەشت كەسی دیكەش بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان.
لەماوەی رابردودا هەرچەندە حكومەتی عێراق چەندجارێك سەركەوتنی بەسەر چەكدارانی داعش راگەیاندووەن بەڵام تائێستاش بەتایبەت لە هەندێك ناوچە كە بۆشایی ئەمنی هەیە، داعش هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.