یەکگرتووی ئیسلامی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەکانی هەرێم و بەغدا قوڵتر دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی عێڕاق لەبارەی بە نایاسایی بوونی ناردنی شایستەداراییەکان بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق قوڵتر دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا یەکگرتووی ئیسلامی هەڵوێستى خۆی سەبارەت بە بریارەکەى دادگای فیدراڵی راگەیاندوەو دەڵێت”سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێڕاق لەبارەی بە نایاسایی بوونی ناردنی شایستەداراییەکان بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، وا دەبینین کە ئەم بڕیارە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق قوڵتر دەکات”.
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی دەشڵێت” ناکرێت بەردەوام خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ململانێیەی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا بدەن و، مەترسی لەسەر بژێوییان دروست بکات, گەلی کوردستان شایستەی ئەم برسیکردن و سزادانە نیيە, نابێ سزای میللەت بدرێ، دەرئەنجامی ناکۆکییە سیاسیەکان و ئەدائی دەسەڵات”.
لە ڕاگەیەنراوەکە داهاتووە، بەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەوە ئاشکرا بوو کە رێکەوتنە سیاسیەکان بەتەنها نابنە هۆکارێک بۆ خۆشگوزەرانی، بەڵکو دەبێت لەو ڕێکەوتنە سیاسیانە، ڕەچاوی چوارچێوە یاساییەکان بکرێت، بەردەوامی گرژییەكان سەرەڕای رێكەوتنەكان، دەرئەنجامی ناسەقامگیری پەیوەندییەکان و ناڕوونی ماف و ئەرکە، بە جۆرێک کە هاوپەیمانییە سیاسیەکانیش فریای ناکەون.
لە كۆتایدا  وتەبێژی یەکگرتوو جەختدەکاتەوە كە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی وڵات، بەرپرسانەو دڵسوزانە بۆ چارەسەری ڕیشەیی بگەڕێن و كۆتایی بەو كێشانە بهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا