لە مەخمور داعش هێرشی كرد و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش پەلاماری سەنگەرەكانی حەشدی نیشتیمانی دەدات و لەئەنجامدا حەشدێك كوژرا و سیانی دیكەش برینداربوون.

رەشاد گەڵاڵی، جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “شەوی رابردوو لەرۆژئاوای مەخمور بەدوری زیاتر لە 25 كیلۆمەتر، مەفرەزەیەكی داعش چونەتە نێو سەنگەرەكانی حەشدی عێراقی و لەئەنجامدا حەشدێك كوژراوە و سیانی دیكەشیان برینداركردووە”.

وتیشی “ئەو حەشدەی كە داعش پەلاماری دوان بەناوی حەشدی شێخ فارسە و سەبعاوین، ئێستاش جموجوڵێكی زۆر لەناوچەكە رویداوە بەئاراستەی كوشتن و كۆكردنەوەی پارە لەگوندەكان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، داعش لەماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە لەسنوری مەخمور دەستی بە كاری تیرۆرستی و جموجوڵ كردوە و لە دوو رۆژی رابردوشدا ژمارەیەك هاوڵاتی سنورەكەیان رفاندوە و هاوكات تاوەرەكانی كارەبای مەخمور تەقێندراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا