ئێران: بۆ یەک ڕۆژیش هەناردەی غاز بۆ عێراق ڕانەوەستاوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێدانی کارەبا بە عێراق و لە ئێستاشدا هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەبارەی دۆسیەی ئاو.

ئەمڕۆ هەینی ئیرەج مەسجدی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ 1200 مێگاوات کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق دابینکراوە”.

لەبارەی هەناردەی غازیشەوە وتی: بۆ یەک ڕۆژیش هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ڕانەوەستاوە، لە وەرزی هاوینیشدا کاتێک داواکاری لەسەر غاز زیادبوو، بڕێکی زیاتر هەناردەی عێراق دەکەین.

هەرچی لەبارەی دۆسیەی ئاویشەوەیە مەسجدی باسی لەوەکرد، “پێویستە شاندی عێراق و ئێران لەسەر دۆسیەی ئاو کۆببنەوە و لێکتێگەیشتنیان بۆ دۆسیەکە هەبێت دواتریش لەو بوارەدا هەماهەنگ دەبین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا