پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، دۆخی پەنابەرە عێراقییەکان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوس و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا جیی نیگەرانییە و رەخنەشی لە ڕۆڵی حکومەتی بێلاڕوس گرت لەبارەی ئەم دۆسیەیەوە.
لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە لە بەغدا بەسترا، ئان لیندی وتی: دۆخی پەنابەرانی عێراق لەسەر سنووری بێلاڕوس جێی نیگەرانییە، هاوکات، ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکانی بێلاڕوس و وڵاتانی ئەوروپا گیریان خواردبوو.
لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەمیانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئان لیندی دۆسیەی کۆچبەرانی عێراق لە ئەوروپا بەشێوەیەکی گشتی و لە سوید بەشێوەیەکی تایبەت تاوتوێکراوە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەردەوام بن لە کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی سوید گەیشتە عێراق و ئەمڕۆ دەستی بە زنجیرە چاوپێکەوتنەکانی کرد لەگەڵ چەند سەرکردە و بەرپرسێکی عێراق.