ئیلهام ئەحمەد: داوای چارەسەری سیاسمان لە كۆمكاری عەرەبی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی كارگێڕی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات دەڵێت، داوامان لە كۆمكاری عەرەبی كرد نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەری سیاسی لە سوریا دابڕێژێت، چونكە ڕۆڵی نێوەندگیری ڕوسیا بێلایەنی نەبوە.

ئیلهام ئەحمەد لە بەیاننامەیەكدا بۆ ڕۆژنامەی ” شەرقولئەوسەت “، كە ئەمڕۆ شەممە، بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ چەند لایەنێكی عەرەبی كۆبوونەتەوە، ئەو لایەنانەش هەڵوێستی خۆیان پشتڕاستكردۆتەوە و ڕەتیانكردەوە ڕژێمی ئەسەد بەوجۆرە قبوڵ بكەن.

سەبارەت بە سەردانی بەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری سوریا بۆ عومان، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، پێموانیە سەردانەكە هیچ چارەسەرێكی هەبێت، چونكە مامەڵەی بێ مەرج دەبێتە هۆی ئەوەی پێگەی حكومەتی دیمەشق بەهێز ببێتەوە نەك چارەسەری سیاسی.

ئەو سەركردە سیاسییە‌ كوردە، ڕوونی كردەوە كە ڕووسیا هەوڵیدا ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان ئەوان و دیمەشقدا بگێڕێت، بەڵام ئەو هەوڵانە سەركەوتوو نەبوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانەی دیدارە فەرمییەكانمان لەگەڵیاندا، هیچ ڕۆڵێكی نێوانگیریمان نەبینی لە ململانێی سوریادا، چونكە ئەوان زیاتر لایەنگری ڕژێمیان دەكرد نەوەك نێوەندگیری و ئەمەش هۆكاری ڕاستەوخۆ بوو بۆ نەگەیشتن بە ئەنجامێكی خوازراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا