نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بۆ هەربەرمیلێك لە نەوت نرخەكەی زیاد لە سێ‌ دۆلار دابەزی.

بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان، ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەكەی زیاد لە سێ‌ دۆلار دابەزیوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش   بە 72 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخەكەی چوار دۆلار دابەزیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا