خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای خزمەتکردنی ئاڵا لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەماوەی ئەمساڵدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای خزمەتکردنی ئاڵا بدرێت.

ئەحمەد موسەوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری پەڕلەمانی عێراق بە ئاژانسی فورات نیوزی ڕایگەیاند،“لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەستی بەخوێندنەوەی یەكەم  کردووە بۆ پڕۆژە یاسای (خزمەتی ئاڵا)‌، ڕۆڵێکی گرنگیشی دەبێت لە ڕاهێنان ‌‌و كۆنتڕۆڵكردنی گەنجان،لەبەر ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری ‌و بێكارییەوە كێشەیەكی زۆر بۆ گەنجان درووست بووە”.

ئاماژە بەوەش دەدات، لەپرۆژە یاساکەدا ماوەی خزمەتکردنی ئاڵا دیاریکراوە کە، ساڵ ‌و نیوێك دەبێت‌ و لەو ماوەیەدا هەر سەربازێک مانگانە بڕی 700 هەزار دینار وەردەگرێت.

ڕوونیشی کردۆتەوە، پڕۆژە یاسای خزمەتکردنی ئاڵا واتە سەربازیکردن بە زۆرەملێ  هەموو لایەك لەژێر چەتری سوپای عێراقدا كۆدەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا