پەکەکە گورزێکی گەورەی لە تورکیا دا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشكرایكرد، لە چالاكییەكی گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار-دا سێ سەربازی توركیا كوژراون و سەنگەرێك و دوو كامێری سەربازییش تێكشكێندراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 13_12_2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان و هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ڕۆژی 10 ی كانوونی یەكەم لە ناوچەی گردی كەڤۆرت، گەریلاكان لە سەنگەرێكی سوپای توركیایاندا، لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران و سەنگەرەكەش خاپووركراو دوو كامێرای سەربازییش تێكشكێنراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕۆژی 12 ی ئەم مانگە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی كافیا و چەمی زێ و گۆڕەپانی سیدایان بۆردوومانكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا