ژمارەی کوژراوانی غەززە بۆ ٨٣ کەس بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٨٣ کەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە بۆ ٨٣ کەس بەرزبووەوە کە لە ناویاندا ١٧ منداڵ و حەوت ئافرەت هەیە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هەڵمەتی گەڕان بۆ ئەو کوژراو و بریندارانەی دیکە بەردەوامە کە لە ژێر داروبەردی خانووە ڕووخاوەکاندان.

پێشتریش سەرچاوە تەندروستییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، ٣٨٨ کەس لەو هێرشانەدا بە سەختی برینداربوون کە لەنێوانیاندا ١١٥ منداڵ و ٥٠ ئافرەت هەن.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئیسرائیل بە بەردەوامی موشەکبارانی کەرتی غەززە دەکات و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، ئامانج لەو هێرشانە تەنها سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیەیە.

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا