پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشبینی دەکات، قۆناغی حەوتەمی گفتوگۆکانی ڤییەنا بۆ چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کاتێکی گونجاودا دەستپێبکاتەوە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تایبەت بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی وتی، “بێگومان هیچ شتێکی دڵنیایی لە جیهانی دیبلۆماسیدا نییە بەڵام پێشبینی دەکەین قۆناغی حەوتەمی گفتوگۆکانی ڤییەنا لەبارەی چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەکاتێکی گونجاوو ڕاستدا دەستپێبکاتەوە”.
برایس ئاماژەی بەوەش کرد، “تیمی ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگاکاندا هەر لەوکاتەی دەستپێدەکاتەوە”.
لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا میوانداری کۆبوونەوەکانی چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کراو و لە ساڵی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تاکلایەنە لێی کشایەوە.