چالاكوانێكی دیكەی بادینان سزا درا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە چالاكوانەكانی بادینان كە لە زیندانی ئاسایشی هەولێر راگیراوە لەلایەن دادگای کەتنی دهۆکەوە سزای ساڵێك و دوو مانگ زیندانی كردنی بۆ دەركرا.

ئەیهان سەعید، كەس و كاری یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئومێد بەرۆشكی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە راگیراوە و شەش دۆسیەی بۆ كراوەتەوە.

باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ 22 ی حوزەیران لەلایەن دادگاوە لەسەر سێ‌ دۆسیەی دادگایی كراوە و سێ‌ دۆسیەی دیكەی ماوەی كە لەسەریان دادگایی بكرێت.

ئومێد بەرۆشكی یەكێكە لەو چالاكوانانەی بادینان لە زیندانی ئاسایشی هەولێر ماوەی زیاتر لە ساڵێكە راگیراوە.

دادگای كەتنی دهۆك لەسەر سێ دۆسیە كە دوانیان خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندییە و ئەوی دیكەیان سەرپێچی لە كاروباری كارگێڕی و ئیداری بووە، سزای ساڵێك و دوو مانگ زیندانی بۆ ئومێد بەڕۆشكی دەركردووە.

لەڕۆژی 16ی شووباتی ئەمساڵ دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر لە دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادیناندا هەریەك لە (ئەیاس ئەكرەم، شێروان شێروانی‌، شڤان سەعید ، گوهدار زێباری‌ و هاریوان عیسا) ی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، بڕیارەكەش كاردانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا